توێژینەوەیەکی نوێ؛ چوار ڤاکسین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکەنەوە
- تەندروستی
- 28 ئەیلوول

دوو هاوسەر کە وەک دەردەکەوێت یەکێکیان تووشی لەبیرچوونەوە بووە
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشكرای دەکات، ڤاکسینەکان تەنیا لە نەخۆشییەکان نامانپارێزن یان کاریگەرییەکانیان کەم ناکەنەوە، تەنانەت هەندێکیان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ کەم بوونەوەی مەترسی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەڤرام بوخبیندەر، دکتۆرێکی ئەمریکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڤاکسین و مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە ئەنجامداوە، دەڵێت، چەند جۆرێک ڤاکسین هەن دەتوانن مرۆڤەکان لە مەترسییەکانی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دووربخەنەوە یاخوود ڕێژەی ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە کەم بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە، هەوکردنی تووند لەوانەش ئەنفلۆنزا، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، پەیوەندییان بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک و زیادبوونی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە هەیە بۆیە ڤاکسینەکانی پەیوەست بەم نەخۆشیانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەم کردنەوەی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: لە توێژینەوەکەدا چوار جۆر ڤاکسین دیاری کراون کە ئەوانیش بریتین لە: دەرزی ئەنفلۆنزا، ڤاکسینی زەردوویی، ڤاکسینی (RSV) ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان لەگەڵ ڤاکسینی (Tdap), هەر چوار جۆرەکەش بەشێوەکەی چڕوپڕ چەندین توێژینەوەی لەسەر کراوە و دەرئەنجام پەیوەندییان بە کەم کردنەوەی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






