ئاڤا زانیاریی تایبەت لەبارەی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەیسێکی نوێوە برایەوە دادگا، بەڵام دادگاییەکەی دواخرا، بەپێی گوتەی پارێزەرەکانی، ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە، سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاڤاش دەڵێت ئاگادارکردنەوە بۆ هەموویان ڕۆیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، جارێکی تر برایەوە بەردەم دادوەر، ئەمجارە لەسەر کەیسێکی دیکە تایبەت بە "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن." بەڵام دادگاییکردنەکەی بۆ یەکشەممەی داهاتوو، 5ـی مانگی داهاتوو دواخرا بەهۆی داوای پارێزەرەکانییەوە.
کاردانەوەکان: پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید تێبینیان لەسەر ئەوە هەبوو کە بریکارەکەیان براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەکاتێکدا پێیان وایە دەبێت دادوەری مەدەنی دادگایی بکات، چونکە کەیسەکەی ئەمنی نییە. ئاماژەیان بەوەدا کە تەنیا کەیسەکانی تیرۆر، سیخوڕی، ماددە هۆشبەرەکان و هاوشێوەکانیان دەچنە لای ئاسایش. بە گوتەی پارێزەرەکان، لە هەولێر و دهۆک، ئەگەر کەسێک بە ماددەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر بکرێت، دۆسیەکەی لای پۆلیس دەبێت نەوەک ئاسایش.
پارێزەرەکانی شاسوار عەبدولواحید دەڵێن، ئاگاداری دادگاییکردنەکە نەبوون. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ناوبراو نۆ پارێزەری لە هەولێر و سلێمانی هەیە و لە دوێنێوە تەبلیغ بۆ هەموویان نێردراوە و ئاگادار کراونەتەوە.
لە دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆدا، سکاڵاکار کە کارمەندێکی ئەمنییە و پلەی ملازمە، لەگەڵ چەند شایەتحاڵێک ئامادەبوون. لەوانە سکرتێری پێشووی شاسوار عەبدولواحید، وێنەگرە تایبەتەکەی، و بەڕێوەبەری هەندێک لە پەیجەکانی، کە ئەمانە دژی شاسوار عەبدولواحید قسەیان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی سەر بە شاسوار عەبدولواحید بڵاویان کردەوە کە لەناو دادگادا "بە 50 چەکدار" هێرش کراوەتە سەری و "بێڕێزی پێکراوە و ئەشکەنجە دراوە." بەڵام زانیارییەکانی ئاڤا ئاماژە بەوە دەکەن کە شاسوار عەبدولواحید بە دەنگێکی بەرز لەگەڵ دادوەر قسەی کردووە و هەوڵی دروستکردنی پشێوی داوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و لەلایەن پۆلیسی دادگاوە ڕێگری لێکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پاش ئەم ڕووداوانە، جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، کە متمانەیان بە دادگای سلێمانی نەماوە و داوایان کردووە کەیسی شاسوار عەبدولواحید بگوازرێتەوە بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





