ژاوەژاو و قەرەباڵغی یانەکانی شەوانە دانیشتووانی عەنکاوە نیگەران دەکەن
- کوردستان
- 28 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی 189ـی عەنکاوە لە هەولێر، بەدەست ژاوەژاو و قەرەباڵغی بەردەم یانە شەوانەکانی سنوورەکەیان بێزارن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: گەرەکی 189ـی عەنکاوە لە شاری هەولێر، بەهۆی زۆریی ژمارەی یانەی شەوانە و مەیخانە تێیدا، بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە بێزار بوون و داوا دەکەن دابخرێن یان بگوازرێنەوە شوێنێکی دیکە.
بەشێک لە ماڵەکانی نزیک ئەو یانە شەوانانە تابلۆی "ئەم خانووە بۆ فرۆشتنە"یان هەڵواسیوە، وەک نیشانەیەک بۆ بێزارییان لەو ژاوە ژاو و قەرەباڵغیەی بەردەم یانەکانی شەوانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتوویێکی گەڕەکەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند "بەیانییەک کاتژمێر 4ـی بەرەبەیان بوو، لە خەو هەستام لەسەر دەنگی ژاوەژاو و هاوار، منیش وتم کچ و کوڕینە کەمێک هەست و شعورتان هەبێت، ئەم خەڵکە خەوتووە و نەخۆشی هەیە و پێویستی بە ئارامییە، بەڵام لە وەڵامدا کچێک هەزار و یەک جنێوی پێدام و زۆر غەمبار بووم، چونکە لە ژیانمدا جنێوم پێ نەدرابوو."
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند "بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتیانی گەڕەکی 189ـی عەنکاوە دەکەن و لە زووترین کاتدا چارەسەری دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






