ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری یاسایی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاووڵاتیەك دەتوانێت بەشداری لە كڕینی موڵكەكانی كۆمپانیای چاڤی بكات، ئاماژە بەوەش دەكات، بەشێك لە خاوەن پشكەكان ڕەنگە ببنە قوربانی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هەردوو كۆمپانیای چاڤی و نالیا.
چیرۆكی سەرەكی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2025-10-05 پڕۆسەی فرۆشتنی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت؛ 60 موڵكی چاڤی لاند بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت، ئامانج لێی؛ گەڕاندنەوەی قەرزەكانی بانكەكانی سەر وەزارەتی داراییە كە بڕەكەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان عەدنان، بەڕێوەبەری یاسایی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی یاسا هەموو هاووڵاتیەك دەتوانێت موڵكەكان بكڕێت، بەو مەرجەی بڕی 10%ـی نرخی خەملێندراوی موڵكەكە، بە پێشەكی وەك بارمتە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن دابنێت. ئەو كەسەی زیادكردنە ئاشكراكەی بۆ دەردەچێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەبێ موڵكەكە لە تۆماری خانووبەرە بخاتە سەر ناوی خۆی، ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا ئەو كارەی نەكرد، ئەوا بڕی 10%ـەكەی بۆ ناگەڕێندرێتەوە، هاوكات سەرجەم بەشداربووانی دیكەش كە ناویان لە مەزادەكە دەرناچێت، بڕی بارمتەكەیان دوای فرۆشتنی موڵكەكان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
ئایا خاوەن پشكەكانی پرۆژەی چاڤی لاند قەرەبوو دەكرێنەوە؟
بەپێی یاسا، ئەو كۆمپانیایەی هەڵساوە بە فرۆشتنی پشكەكان، بەرپرسە لە گەڕاندنەوەی مافی خاوەن پشكەكان، چونكە خاوەن پشكەكان سەرەتا مامەڵەیان لەگەڵ ئەودا كردووە، ئەگەرهاتوو كۆمپانیاكە مایەپووچ بوو یاخود قەرزەكانی بەسەردا كەڵەكە ببوو و لەئاست دانەوەی قەرزەكان نەبوو، ئەوا لە پشكی خاوەن پشكەكان دەگێڕدرێتەوە، واتە لەو دۆخەی كۆمپانیای چاڤی، هاووڵاتیانی خاوەن پشك زەرەرمەندن؛ بەو پێیەی ئەگەرهاتوو كەسی قەرزار، لە یەك كاتدا قەرزاری حكومەت و هاووڵاتی بوو، ئەوا قەرزی حكومەت لەپێشترە بۆ دانەوەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکان گەیشتووە نزیکەی 92 ملیار دینار، لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی، دادگا بڕیاری دا دەست بەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لاند و نالیا بگیرێت و لە زیاد کردنی ئاشکرا ئەو موڵکانە بفرۆشرێن و قەرزەکانی پێبدرێنەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






