دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
شەقامی سەرەکی کەرکووک بۆ سلێمانی بۆماوەی یەک ڕۆژ دادەخرێت، لەمبارەیەوە شارەوانیی سلێمانی داوا لە شوفێران دەکات بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مهتری، ڕۆژی سێشەممە 30-9-2025، شەقامی کەرکووک بە ئاراستەی سلێمانی بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە دادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی کارکردن لە بەرزەپرد و یەکتربڕی تاسڵوجە لە دەروازەی شاری سلێمانی لە شەقامی کەرکووک بۆ سلێمانی، هەروەها ڕوخاندنی پردە کۆنەکە، شەقامەکە دادەخرێت.
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان و شوفێران دەکات، دەتوانن شەقامی جێگرەوە بە ئاراستەی 100 مهتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن. دەشڵێت، تەنیا لە کاتی ڕوخاندنی پردە کۆنەکە، هاووڵاتیان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی -دوکان-کەرکووک) بەکاربهێنن.
ئاماژە بەوەش دەکات، هاووڵاتیان و شۆفێران بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن و لەسەر شەقامەکان ڕێنمایی و هێمای ڕێنیشاندەری پێویست دانراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی 77%ـی کارەکانی تەواو بووە و لە مانگی 9ـی ساڵی 2026 بە فەرمی بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






