ئاڤا نیوز
پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر، شەش كورسیی خوێندن بە خۆڕایی بۆ هەوراز گوڵپی و كارمەندانی ئاڤا میدیا تەرخان دەكات و ئاڤاش هەر شەش كورسییەكە دەكاتە دیاری بۆ كەسوكاری شەهیدان.
چیرۆکی سەرەکی: پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر كە مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستانی هەیە، نووسراوێكی فەرمی بۆ ئاڤا میدیا ناردووە و دەڵێ لە خۆشەویستیمان بۆ ئاڤا شەش كورسی 100% خۆڕاییتان بۆ دابین دەكەین واتا دوو ساڵی پەیمانگەكە بە خۆڕایی.
زانیاریی زیاتر: كورسییەك بۆ هەوراز گوڵپی و پێنج كورسییەكەی دیكەش بۆ كارمەندانی ئاڤا، لە بەشی دیجیتاڵ ماركێتینگ و میدیا دابینکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: وێڕای ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی ئاڤا بۆ پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست، دوای پەیوەندیكردنمان بە مامۆستا ئامانج یونس، سەرۆكی دەستەی ئەمینداریی پەیمانگەكە بڕیارماندا هەر شەش كورسییە كە خوێندنی خۆڕاییە بدەین بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەمە خزمەتێكی زۆر بچووكی ئێمە و پەیمانگەكەیە بۆ ئەوان و سەری ڕێز و نوازش بۆ ڕۆحی شەهیدانی كوردستان دادەنەوێنین.
ئەمەش بزانە: داوا لە كەسوكاری پلە یەكی سەربەرزی شەهیدان دەكەین ئەوانەی كە دەخوازن لە بەشی دیجیتاڵ ماركێتینگ و میدیای پەیمانگەی بێست بخوێنن، لە ڕێگەی بەستەری هاوپێچکراوەوە چەند زانیارییەكە پڕ بکەنەوە.
پڕكردنەوەی فۆڕم و ناونووسین تاوەكو كاتژمێر 12ی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر لە تیروپشكێكی ئاشکرادا ناوەكانیان دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو قوتابییەی کە داواکاری پێشکەش دەکات پێویستە کۆنمرەی دەرچوونی لە پۆلی 12ی ئامادەیی بنووسێت، هاوکات مەرجە کەسوکاری پلە یەکی شەهید بێت.
بەستەری پڕکردنەوەی خوێندنی بەخۆڕایی لە پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






