
وەرگرتنی پێکەوتەی وەرزی بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە پەتا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئێستا ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان بەردەستە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەسەرەتای وەرزی پایز لەگەڵ گۆڕینی وەرز، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پارێزگاکان ڤاکسینی پەتای وەرزی دابین دەکات. ئەم ڤاکسینە نیشانەکانی ئەنفلەوەنزای وەرزی کەم دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ئێستاوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکانی هەولێر و دهۆک بەردەستە و لە سلێمانیش هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبێت.
د.سەرکار سورچی دەشڵێت، هۆکاری دانانی ئەو ڤاکسینە لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان ئەوەیە، لەو بنکانە دکتۆری پسپۆڕی لێیە و بە ڕێنوێنی دکتۆر بەکاردەهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەندە بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەندو بنکەی تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان. ئەم ڤاکسینە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ. ڕێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دۆخی تەندروستیم لەوپەڕی باشیدایە
- تەندروستی
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو لە هەولێر زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە
- تەندروستی
- 1 کانوونی دووەم
لە شەوی سەری ساڵ 500 برینداربوون لە عێراق تۆمار کراون
- تەندروستی
- 1 کانوونی دووەم
لە هەولێر 27 منداڵ لە ساڵی نوێ لە دایک بوون





