
وێنەی یەکێک لەو منداڵانەی کە گیانی لەدەست داوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ژەمەخواردنێک، چوار منداڵی خێزانێک کە تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 14 ساڵ دەبوو ژەهراوی دەبن و دووانیان گیانلەدەستدەدەن و دوانی دیکەشیان هێشتا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو دایکێک ژەمە خواردنێک بۆ چوار منداڵەکەی ئامادە دەکات کە تێکەڵەیەک بوو لە ئێندۆمی، هێلکە، ڤانیلا و شەربەتی مۆز، پاش چەند کاتژمێرێک باری تەندرووستی هەرچوار منداڵەکە تێکدەچێت و دوای ئەوەی دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی بەعقوبەی فێرکاری یەکێکیان کە کچێکی تەمەن 11 ساڵە گیان لەدەستدەدات، بەرەبەیانیی ئەمڕۆش یەکێکی دیکەیان کە کوڕە و تەمەنی پێنج ساڵە ئەویش گیان لەدەست دەدات، دووانی دیکەشیان کە تەمەنیان 7 و ساڵە تائێستا لەژێر چاودێریی چڕی بزیشکیدان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی بەعقوبەی فێرکاری ڕایگەیاند: بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ژەهراویبوونی ئەو چوار منداڵە، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی و لێکۆڵینەوەی پزیشکی دەکەین بەڵام زۆر قورسە ژەمێکی سادەی ناوماڵ ئەو کارەساتەی لێبکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کەسوکاری ئەو خێزانە، باوکی منداڵەکان شەربەتی مۆزی لە یەکێک لە بازاڕە میللییەکانی ناوچەکەی کڕیوە و پێدەچێت ماوەی بەسەرچووبێت و ڕەنگە ئەوەش هۆکاری کارەساتەکە بێت بەڵام تائێستا ئەو بابەتە یەکلانەبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





