وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ئەنقەرە؛ هەناردەی نەوتی کوردستان ئامانجێکی سەردانەکەیە
- بزنس
- 30 ئەیلوول

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و پرسی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا لەڕێگەی هێڵی بۆری عێراق - تورکیاوە ئامانجێکی سەردانەکەیە.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بڵاوی کردەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئەنقەرە و لەلایەن ماجد ئەلجماوی، باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە پێشوازیی لێکراوە، لە کۆبوونەوەیەکیشدا گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبوارەکانی وزە، وەبەرهێنان و پڕۆژەی ستراتیژیی تاوتوێ کراوە، گفتوگۆش لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کراوە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هاوکار دەبێت بۆ ئارامی بازاری وزەی جیهانیی، جگەلەوەش ئەم هەنگاوە پشتیوانیی بەرنامەی عێراق دەبێت بۆ زیادکردنی هەناردە و باشترکردنی توانای وەبەرهێنانی نەوت.
لەلایەکی دیکە: لای خۆیەوە باڵیۆزی عێراق لە تورکیا باسی لەوەکردووە، هەوڵە هاوبەشەکانی عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک جێگەی پێزانینە و بەغداش لەهەر هەوڵێک لەگەڵ ئەنقەرە درێغی ناکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ئارامی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات





