لەم مانگەوە نزیکەی 20%ی مووچەی فەرمانبەران و 7%ی مووچەی خانەنشینان دەبڕدرێت
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم

ئاڵای حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
لەم مانگەوە لێبڕینێکی دیکە دەخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیارییەکان، بڕی 9.5%ـی دیکە لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و 6.84% لە مووچەی خانەنشینان دەبڕدرێت، بەمەش کۆی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەگاتە 19.5%. ئەم بڕیارە وەک قەرەبووی ئەو جیاوازییەی 10 ساڵی ڕابردوو دێت کە بەغدا داوای دەکات.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014. دەبێت 10%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بۆ سندوقی خانەنشینی ببڕدرێت. لەکاتێکدا ئەم بڕیارە لە ساڵی 2014ـەوە لە عێراق جێبەجێ کراوە، لە هەرێمی کوردستان تەنیا 7% لە فەرمانبەران وەرگیراوە. دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە 2024-06-30، بەغدا داوای کردووە کە فەرمانبەرانی کوردستان جیاوازییەکەی 10 ساڵی ڕابردوو قەرەبوو بکەنەوە.
ئەم قەرەبووکردنەوەیە بە یەک گوژمە نابێت و مانگانە بە قیست لە مووچە دەبڕدرێت. تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی لە 2014-01-01 یان دواتر دامەزراون، لەگەڵ ئەو خانەنشینانەی لە 2014 بەدواوە خانەنشین بوون، دەگرێتەوە. هەندێک لەم کەسانە قەرزێکی زۆریان لەسەرە کە دەگاتە سێ، چوار ملیۆن یان زیاتر.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لێبڕینەکە لەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت. قەرزەکە لە فەرمانبەران بە ماوەی سێ ساڵ و لە خانەنشینان بە پێنج ساڵ وەردەگیرێتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بۆ فەرمانبەران، لەم مانگەوە 9.5%ـی دیکەی مووچەی بنەڕەتییان لێ دەبڕدرێت، واتە لە هەر 100 هەزار دینار، 9 هەزار و 500 دینار دەبڕدرێت. بەمەش کۆی لێبڕینەکان دەگاتە 19.5%. بۆ نموونە، ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەی بنەڕەتی 380 هەزار دینار بێت، بڕی 74 هەزار دیناری بۆ خانەنشینی و قەرەبووکردنەوەی قەرزەکە لێدەبڕێت.
بۆ خانەنشینان، مانگانە 6.84% لە مووچەی بنەڕەتییان دەبڕدرێت. بەهۆی خانەنشینبوونیان، 10%ـی بنەڕەتیان لێ نابڕدرێت وەک فەرمانبەران، بەڵکو تەنیا قەرزەکانیان لێ دەگێڕدرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێبڕینە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، جێبەجێ دەکرێت. سەرەتا بەغدا ویستوویەتی قەرزەکە لە ماوەیەکی کەمدا وەربگرێتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم ڕازی نەبووە و ئێستا کراوەتە سێ بۆ پێنج ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت





