مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

مووچە فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران دەستیپێکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: نزیکەی 43 هەزار مامۆستای سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە ساڵێکە کراون بە گرێبەست و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردەش دابەش دەکرێت، ڕەنگە دووشەممە یان سێشەممە دابەش بکرێت."

ئەمەش بزانە: چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵا، نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان خەرج دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ