گردبوونەوەی خێڵی سوودانی لەبەردەم ماڵی نووسەرێک کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
لیژنەی یاسایی پەرلەمان و سیاسەتمەدارانی عێراق وەڵامی گردبوونەوەی عەشیرەتی سوودانی لەبەردەم ماڵی نووسەر و سیاسەتمەدارێکی عێراقی دەدەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، غالیب شابەندەر، نووسەر و سیاسەتمەداری عێراقی، ڕایگەیاندبوو، کە باوکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕیزەکانی حیزبی دەعوە نەبووە و سەرەڕای تۆمارکردنی ناویشی لە دەزگای شەھیدان، بەڵام ئەو شەهید نەبووە و لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا گیانی لەدەستداوە، ئەمەش کاردانەوەی خێڵی سوودانی لێکەوتەوە و بەوهۆیەوە گەمارۆی ماڵەکەیان دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو گردبوونەوە خێڵەکییە، ڕایگەیاند: گردبوونەوەی خێڵەکی کارێکی تیرۆریستییە و ئامانجی تۆقاندنی هاووڵاتیانە و دوورە لەڕەوشتی شارستانییەوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی عێراقی بڵاویان کردەوە، ئەو هەڵوێستەی خێڵی سوودانی، زەنگێکی مەترسیداری لادانە لە یاسا و پێیان وایە، عێراق بە کۆبوونەوە و گردبوونەوەی عەشایەری بوونیاد نانرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکی زۆری لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، بەو پێیەی وەک پێشێلکردنی سەروەری یاسا و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین سەیر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





