سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: هەر هەڵەیەکی تر، وەڵامەکەمان کوشندەتر دەبێت
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

ئاڵای ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل و جەخت لەوە دەکاتەوە هەر "هەڵەیەکی نوێ یان دەستدرێژییەکی ئەگەری" لەلایەن "دوژمنەوە" بە وەڵامێکی "بەهێزتر، وردتر و کوشندەتر" وەڵام دەدرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بەبۆنەی یادی "ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست 2"ـەوە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکەدا هۆشدارییەکی تووندی دایە ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای پاسداران "ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست 2، هەژموونی وەهمی قەوارەی زایۆنیستی تێکشکاند"، (کە وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی چەندین سەرکردەی مقاوەمەو پاسداران ئەنجامدرا).
- سوپای پاسداران هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی ئیسرائیل و لایەنگرانی دەکات، بەتایبەتی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت: "هەر هەڵەیەکی نوێ یان دەستدرێژییەکی ئەگەری لە کەمپی دوژمنەوە بە وەڵامێکی قورستر، وردتر و کوشندەتر لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانە وەڵام دەدرێتەوە؛ وەڵامێک کە قەوارەی زایۆنیستی نزیکتر دەکاتەوە لە جەهەننەمە بەڵێندراوەکەی."
- سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەلماندی کە موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەتوانن هەموو سیستەمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل تێبپەڕێنن و بە وردی ئامانجەکانیان بپێکن.
باکگراوند: لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران 181 مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی پێگەکانی ئیسرائیل کرد، بەلایەنی کەمەوە بە دوو شەپۆل، کە گەورەترین ھێرش بوو لە ماوەی ململانێی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیلدا. کۆد ناوی ھێرشە مووشەکییەکان بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست 2 ناسێنرا لەلایەن ئێرانەوە. ئەوە دووەم ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل دوای هێرشەکانی مانگی نیسانی 2024.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






