
دیمەنی ناسنامەکانی حاکم ناز. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی ئەوەی کەسێک بەناوی حاکم ناز، لە دەزگا میدیاییەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت و "قسە لەسەر دامەزراوەی دادوەری و دامەزراوەکانی دیکە دەکات و هەستی خەڵک دەورووژێنێت"، دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسە دادوەر نەبووە و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی "حاکم ناز نووری" بڵاوکردەوە و تیێیدا هاتووە، "هیچ کات ئەو کەسە دادوەر نەبووە". لە بەرامبەردا ناز نووری ناسنامەی دادوەری بۆ ئاڤا ناردووە و لەگەڵیشیدا وەڵامی دادگای سلێمانی دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ماوەیەکە کەسێک بەناوی (ناز نووری عارف) بۆ خۆدەرخستن خۆی بە (حاکم ناز) لە کەناڵ و سایتەکان دەناسێنێت و بەپێی حەزی خۆی و چۆنی پێخۆشە سیناریۆ دادەڕێژێت و كەیس دروست دەكات و سوکایەتی بەدامەزراوەی دادوەری و دامەزراوەکانی تر دەکات و هەستی ناسکی خەڵک دەورووژێنێت، گوایە دادوەر بووە و وازی هێناوە. لە ڕاستیدا ئەو کەسە هیچ کاتێک دادوەر نەبووە و لەسەر سەکۆی دادوەری دانەنیشتووە و لەتەمەنیدا دادوەریی نێوان دوو کەسی نەکردووە".
سەرچاوەکەی دادگای سلێمانی ئەمانەشی وت:
٠ ئەم کەسە کاتی خۆی ماوەیەکی کورت بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بووە و ساڵی 2014 بەر لە هاتنی تەمەنی خانەنشینی بە ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی بە هۆكاری خراپی باری تەندرووستی و بە پلەی پەككەوتەیی (العجز البدني) خۆی هەواڵەی خانەنشینی کردووە و بە 80ـ%ـی ئیمتیازات و كۆتا مووچەی كە لەوكاتەوە تا ئێستا مانگانە وەریدەگرێت و بەتێكڕایی سەدان ملیۆن دینار دەكات.
٠ ماوەی چەندين ساڵە لەماڵەوەیە و یاری بە هەست و سۆزی خەڵک دەكات، كە جێگای پرسیار و تێڕامانە كەسێك بەقسەی لیژنەی پزیشکی پەككەوتەیی هەبێت چۆن دەتوانێ ئامۆژگاری خەڵك بكات و پەی بەچاكە و خراپە بەرێت.
٠ بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین قسەو ڕەفتارەکانی ئەو کەسە لەسەر دادوەر حساب نەکەن، چونکە دادوەر نەبووە و هیچ کاتێك ئەو ئەرکەی نەبووە.
٠ بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین لەسەر ئەم رەفتار و خۆ بە دادوەر ناساندن و سیناریۆ داڕشتن و سوکایەتیکردنە بە دامەزراوەی دادوەری ئاگاداری بکەینەوە كە بە یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسە و هاوشێوەكانی دەكەین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ناز نووری ناسراو بە (حاکم ناز) لە ئاڤا میدیاوە وەڵامی دادگای سلێمانی دەداتەوە و دەڵێت: بە بەڵگە وەڵامی هەموو ئەو ڕوونکردنەوەی دەدەمەوە. لەبەرامبەر ئەوەی دادگای سلێمانی دەڵێن گوایە داوای یاسایی لەسەر من تۆمار دەکەن. بە پێچەوانەوە من لە ئەنجوومەنی دادوەری بەغدا داوایی یاسایی تۆمار دەکەم کە چۆن سوکایەتی بە دامەزراوەیەکی گەورەی داواکاری گشتی دەکرێت، کە دامەزراوەیەکی چاودێرییە.
ناز نووری لەبارەی خانەنشین بوونی دەڵێت: ساڵی 2011 خۆم وازم لە سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی هێنا. دوای ئەوە گەڕامەوە دادگا وەک داواکاری گشتی لە دادگای تاوانەکان. ساڵی 2013 نەشتەرگەریەکی گەورەم بۆ کرا و ساڵی 2014 دوای 27 ساڵ خزمەت داوای خانەنشینیەکەم بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی قبووڵ کرا. مووچەکەم لە حەوت ملیۆن دینارەوە بوو بە چوار ملیۆن دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناز نووری (حاکم ناز) دوو ناسنامەی دادوەری بۆ ئاڤا ناردووە، یەکێکیان لە کۆمەڵەی دادوەری عێراقی بە کۆدی (I.J.A1170) دەرچووە و لەو ناسنامەیە ناوی ناز نوری وەک (دادوەر) نووسراوە. لە ناسنامەی دووەم لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە دیسان وەک (دادوەر) ناوی هاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا نووسراوێکی ناردووە لە ساڵی 2010 وەک دادوەر واژۆی کردووە لەبارەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەک.
کۆپی نووسراوەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت