
هێنری یوسف حەمرە، حاخامی سووری - ئەمریکی. وێنە؛ ئاژانسەکانی هەواڵ
ئاڤا نیوز
هێنری یوسف حەمرە، حاخامی سووری - ئەمریکی کاندیدبوونی خۆی بۆ ئەنجوومەنی گەلی سووریا بۆ ناوچەی دیمەشق ڕاگەیاند، ئەمەش بووە یەکەم کاندیدی جوو لەو کاتەوەی لە سووریا لەدوای شەڕی حوزەیرانی ساڵی 1967 لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەکران خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05، یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بکرێت، ژمارەی کورسییەکانیش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێن، ئەمجارە و دوای 58 ساڵ کاندیدێکی پێکهاتەی ئایینی جوو بەشداریی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سووریا ڕۆژی هەینی، هێنری یوسف حەمرە لە ژێر دروشمی "بەرەو سوریایەکی ئاوەدان و لێبوردە و دادپەروەر"، کاندیدبوونی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی گەلی سووریا پشتڕاستکردەوە، ئەو دەڵێت کاندیدبوونم لەپێناو"دادپەروەری و پاراستنی میراتی سووریا و هەڵگرتنی سزاکان"ـە.
هێنری یوسف دەشڵێت: من باوەڕم بە سوریایەکی یەکگرتوو هەیە بۆ هەموو سوریاییەکان، لە حەسەکەوە تا سوەیدا، لە دەرعاوە تا لازقیە و لە دیمەشقەوە تا حەلەب. هاوکات دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاووڵاتییانی تاراوگەی سووریا لە ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر بەبێ مەرج، کە کۆمەڵێک سزای ئەمریکایە لەسەر سووریا سەپێنراوە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێنری حەمرە تەمەن 48 ساڵ، کوڕی یوسف حەمرا، سەرۆکی حاخامەکانی جووی سووریایە لە نیویۆرک. دوای ئەوەی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتە قەدەغەکردنی سەفەری هەڵگرت لە ساڵی 1992 سووریای بەجێهێشت. لەو کاتەدا کەمتر لە 10 جوو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا مابوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






