
تێدێکس نیشتمان لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بە دروشمی 'شەپۆلی داهاتوو' سبەی یەکشەممە تێدێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەکرێت، ئەمساڵ چەندین چالاکی جیاواز لەخۆ دەگرێت و گرنگییەکی زۆر دراوە بە بابەتی ژیری دەستکرد.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەشت ساڵە کۆنفرانسی تێدێکس نیشتمان بە بیرۆکە و نوێکاری و بڵاوکردنەوەی بیری هاندەرانە و بوونیادنەرانە لە ڕێگەی کەسانی ئەزمووندار و نوێخواز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هانی گەنجان دەدات بۆ داهێنان.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند حوسێن، ڕێکخەری تێدێکس نیشتمان بە ئاڤا میدیای گوت: چالاکییەکانی ئەمساڵ جیاوازن دروشم و هەموو بڕگەکانیشی بابەتی جیاواز دەبن، بۆ ئەمساڵیش 10 کەس قسەیان دەبێت.
ڕێکخەری تێدێکس لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد:-
- لەو ژمارە کەسەی سبەی قسەیان دەبێت سێ کەسیان بیانین.
- دروشمی ئەمساڵ "شەپۆلی داهاتوو" دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چووینەتە قۆناغێکی نوێوە.
- گرنگی زۆردراوە بە بابەتی ژیری دەستکرد و ڕۆبۆت.
- بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبووانە ئێستا دوو هۆڵ تەرخانکراوە بۆ میوانان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە لە کوردستان فاوەندەیشن شوێنێکی لە تێدێکس نیشتمان داناوە بۆ زۆنی داهێنەران، ئەو کەسانەی داهێنەرن لە هەرێمی کوردستان دەتوانن داهێنانەکانیان لەو شوێنە نمایش بکەن و بیانخەنەڕوو.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: 20 بڕاندی خۆماڵی ئەوانەی تازە دەستیان بە کارکردن کردووە و نمایشی بڕاندەکانیان دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی تێدێکس نیشتمانە و بڕگەکانی کۆنفڕانسەکە و بیرۆکەی قسەکەرەکان بۆ بینەران دەگوازێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداریکردن لە تێدێکس نیشتمان لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکە، دواتر خوازیاران 15 خاڵ هەیە دەبێت کاری لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن هەلی بەشدارکردن لەو کۆنفڕانسە بەدەست بهێنن.
بۆچی گرنگە: پرۆگرامێکە هانی کۆمەڵگا دەدات بەوەی هەر بیرۆکەیەکی نوێ و داهێنان و پێشکەتوو هەبێت و لە کۆنفرانسی سەرەکی تێدێکس باسی لێوەبکرێت و بۆ کۆمەڵگا بگوازرێتەوە و سوودی لێوەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین دەگاتە هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
10 تشرینی یەکەم
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
10 تشرینی یەکەم
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
9 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژراوی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی لقی 25 كەركووكی پارتی: دەنگەكانمان لە كەركووك زیاد دەكات