ئۆجەلان جەخت لەسەر ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی دەکاتەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
دەم پارتی لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا، ئۆجەلان جەختی لەوە كردووەتەوە كە پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە ڕەخساندنی زەمینەسازی سیاسی و یاسایی هەیە و بە پێویستیشی دەزانێت سەدەی نوێی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و یاسای دیموکراسییانە بونیاد بنرێت.
وێنە گەورەکە: دەم پارتی ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ هەینی 3.10.2020 پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کۆبوونەوەکە نزیکەی 3.5 کاتژمێری خایاندووە و ئۆجەلان تەندروستی و ورەی باش و بەهێز بووە و سوپاسی هەموو ئەوانەی کردووە کە ڕۆڵیان هەبووە لە دەستپێکردن بەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتی کە بە هۆیەوە ساڵێکە شەڕوپێکدادان لە تورکیا ڕووی نەداوە ڕێگە لە هەڕەشەی گەورە گیراوە.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی دەم پارتی ئۆجەلان باسی لەوە کردووە یەکێک لە شێوازە گرنگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە دوای زیانە کوشندەکانی جەنگ لە جیهان و پێکدادانە وێرانکەرەکانی سێ سەدەی شارستانییەت، دانوستانی دیموکراسییانەیە و ڕایگەیاندووە: "بە بەبنەماگرتنی پێکهێنانی میکانیزم و شێوازی لەم جۆرە دەبێت زۆربەی کێشەکانی تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوە چارەسەر بکرێن".
پێشنیازیشی كردووە سیاسەتی دانوستانی دیموکراسییانە باڵ بەسەر تەواوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بکێشێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئۆجەلان جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە وەک ئەو پەیامەی 27.2.2025 بڵاوی کردەوە، سەرخستنی پرۆسەکە پێویستی بە ڕەخساندنی زەمینەسازیی سیاسی و یاساییە و دەڵێت: "ڕەخساندنی ئەم زەمینەسازییە بە شێوەیەکی دروست و گشتگیر، ئێجگار گرنگە".
ئەم پەیامەی ئۆجەلان لە کاتێکدایە، پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەو کۆمیسیۆنەی بۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا پێک هێنراوە سەردانی بکات، ئەوا دەست دەکات بە پرۆسەی دانوستانی دیموکراسییانە.
زانیاریی زیاتر: ئۆجەلان بە پێویستی دەزانێت سەدەی نوێی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و یاسای دیموکراسییانە بونیاد بنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





