هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئامارەکانی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی، دابەزینێکی بەرچاو لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نیشان دەدات.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و هاوکات بەکاربەری نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا و ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەکاردەهێنێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریکاوە لە 9 وڵاتی سەرەکییەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، گەیشتووەتە 4.847 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بڕی 920 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو، کە تێکڕاکەی 5.767 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو."

ژمارەکان وادەڵێن: "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە تێکڕای 8 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بڕی 189 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کە تێکڕاکەی 197 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "زۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە، بە تێکڕای 4.100 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەوە مەکسیک دێت بە تێکڕای 265 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 248 هەزار بەرمیل و لیبیا بە تێکڕای 158 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا."

لەهەمان کاتدا: بەپێی ئامارەکان، "بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریکاوە لە بەڕازیلەوە گەیشتووەتە تێکڕای 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کۆڵۆمبیاوە بە تێکڕای 133 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ڤەنزوێلاوە تێکڕای 49 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە نەیجیریاوە 43 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا هیچ بڕێک نەوت لە ئیکوادۆرەوە هەناردە نەکراوە."

ئەمەش بزانە: پێشتر، ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو ، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا لە 8 ملیۆن بەرمیل تێپەڕیوە، عێراق پلەی چوارەمی لە نێو وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێنابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ