
ئەو دوو کچە کوردەی بەشداریی لە قەتەر دیبەیت ئۆپبن بی پی دەکەن
ئاڤا نیوز
بە پاڵپشتی و سپۆنسەری (کوردستان فاوندەیشن) بۆ یەکەمجار دوو گەنجی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پێشبڕکێی "قەتەر دیبەیت ئۆپن بی پی" دەکەن کە لە دەوحە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: دیبەیتی قەتەر یەكێكە لە سەرەكیترین پرۆگرامەكانی قەتەر فاوندەیشن بۆ پەروەردە و زانست و گەشەپێدانی کۆمەڵگە. بنکەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە و ناوەندێكی گرنگی گۆڕینەوەی بیروڕایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئامانجی بەهێزکردنی گەنجانە بە لێهاتوویی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و گفتوگۆ و قسەکردن لەبەردەم خەڵکدا، لە ڕێگەی پاڵەوانێتیی و ۆرکشۆپ و هاوبەشییەكانەوه، دیبەیتی قەتەر بووەتە ناوەندێک بۆ ئاڵوگۆڕی نێوان کولتوورەکان و پەرەپێدانی سەرکردایەتیی گەنجان لە سەرانسەری جیهاندا.
لێدوانی فەرمی: ساکار عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤا میدیای گوت، بۆ یەکەمجاره دوو گەنج لە هەرێمی کوردستانەوه بەشداری لە "پێشبڕکێی قەتەر دیبەیت ئۆپن بی پی" دەکەن، کە لە سێ و چواری مانگی داهاتوو لە دەوحە بەڕێوەدەچێت. ئەم بەشداریكردنە بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کوردستان فاوندەیشن ئەنجام دەدرێت، و هەنگاوێكی گەورەیە لە نوێنەرایەتیكردنی تواناكانی گەنجانی كورد لە بۆنە، كۆبوونەوه و پێشبڕكێ جیهانییەكاندا.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو گەنجەی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی دیبەیتی قەتەر، هەریەکە لە ئازیا خالید حەسەنی تەمەن 16 ساڵ لە شاری سلێمانی و یارا هێرش سەعیدی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی هەولێرن.
لەلایەکی دیکەوە: ئازیا خالید بە ئاڤای وت، لەو کاتەوەی پێمان وترا ئێمە هەڵبژێردراوین بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردستان دیبەیت، دەستمان کرد بە خوێندنەوە، کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاهێنان. هەرچی یارا هێرشە دەڵێت: هەرچەندە ئەمە یەکەمین جارمانە بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تاوەکو ئێستا ئاستێکی زۆر بەرزمان بەدەستهێناوە و لە کۆتا قۆناغدا بەشداری دەکەین. هاوکات بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردییەوە نوێنەرایەتیی خاکەکەمان دەکەین.
ئەمەش بزانە: بەشداری ئەم دوو گەنجە لەسەر ئەستۆی کوردستان فاوندەیشنەوه سپۆنسەر دەکرێت، ئەمەش وەك دووپاتكردنەوەی ئەرکی دامەزراوەکە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی جیهانی بۆ گەنجانی کورد و پیشاندانی بەهرە و تواناكانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بۆچی گرنگە: یەکەم جارە گەنجانی دیبەیتەری کوردستان لە دیبەیتی قەتەر بەشداری دەکەن و ئەم چالاکییە هەلێكە بۆ گەنجانی کورد لەسەر سەكۆیەكی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەشداری بکەن، هەنگاوێکی گرنگیشە لە بەهێزکردنی گەنجان، نوێنەرایەتیکردنی گەنجان و ئاڵوگۆڕی کولتووری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوردستان فاوندهیشن، تۆڕێکی ڕێکخراوی ناحکومیی قازانج نەویستە، بە ئامانجی باشتركردنی کۆمەڵگە و هاوتەریب لەگەڵ بەها بەرز و سەردەمییەكان، كار لەسەر بەهێزکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوشان بە بەشداریی ئەرێنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كار دەكات لەسەر بنەماكانی نیشتمانی بوون، بونیادنان و پێشكەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






