
هاتنی گەشتیاران بۆ کەربەلا و بۆ ئەنجامدانی زیارەت
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووریی دەڵێت، کەرتی گەشتیاری ئاینیی لە عێراق پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە، چونکە ساڵانە تەنیا بە وەرگرتنی پارەی ڤیزا هەشت تریلیۆن دینار داهات زیاد دەکات، ئەوەش لە داهاتی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان زیاترە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ملیۆنان گەشتیاری ئاینیی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان لە عێراق دەکەن، بەهۆی ڕێکنەخستنەوەی ئەم کەرتە، جگە لەوەی داهاتێکی ئەوتۆ بۆ حکومەتی فیدڕاڵ دەستەبەر ناکات، حکومەت ساڵانە لە یاسای بودجەش پارە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان تەرخان دەکات، ئەوەش وەک شارەزایان باسی دەکەن پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە بەجۆرێک بکرێتە سەرچاوەیەکی داهات لەپاڵ داهاتی نەوت و باج و گومرگ.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە ڕێکخستنەوەی کەرتی گەشتیاری ئاینیی هەیە، لەوانەش سەپاندنی باج لەسەر ڤیزای هاتنەناوەوەی وڵات بەسەر هەموو گەشتیارێکی عەرەبی و بیانی، وادەکات ساڵانە داهاتی نانەوتی وڵات هەشت ترلیۆن دینار "زیاتر لە شەش ملیار دۆلار" زیاد بکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم پارەیەش بە نزیکەیی دوو ئەوەندەی ئەو پارەیەیە کە عێراق بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەستی دەکەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






