دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکار و شایەتحاڵەوە دواخرا
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
وابڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر سکاڵایەک کە بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەنیدکردن لەسەری تۆمار کراوە، شاسوار عەبدولواحید ببرێتەوە بەردەم دادوەر و دادگایی بکرێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگایی کردنی دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئێستا لە زیندانە و لەسەر سكالای شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشەی ناوزڕاندن، سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەیەکی دیکە دادگایی دەکرێت، ئەویش سكاڵای پێنج ڕۆژنامەنووسە، کە بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەسەری تۆمار کراوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی گوتی: بڕیار بوو ئەمڕۆ جارکی دیکە شاسوار عەبدولواحید ببرێتەوە بەردەم دادوەر بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵی لەسەر ئەو سکاڵایەی بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەسەری تۆمار کراوە، بەڵام بۆ جاری دووەم دادگای کردنی دواخرا بۆ 3/11/2025.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سکاڵاکار و شایەتحاڵ لە دادگا ئامادە نەبوون.
باکگراوند: ڕۆژی 28-9-2025، شاسوار عەبدولواحید، لە چاکسازی گەورانی سلێمانیەوە گوازرایەوە دادگای سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەیەکی دیکە بەڵام لەسەر داوای پارێزەرانی ناوبراو، دادگایی کردنەکە ئەوکات دواخرا.
ئەمەش بزانە: جگە لەو دۆسیانە، خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند ژمارەیەک سکاڵای دیکەیان لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار کردووە، ئەوانیش چاوەڕێی ئەوە دەکەن دادگا پرسی خاوەن پشکەکانیش یەکلایی بکاتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو قەرزانەی شاسوار عەبدولواحید کە بڕەکەی نزیکەی 92 ملیار دینار دەبێت، وابڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، بە زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






