ڕێبەر ئەحمەد: لە دۆخی زۆر تایبەت نەبێ ڤیزای دەستی کار نادەینە خەڵکی بیانی
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە یەکەمین دیداری پەیماننامەی کۆچی جیهانی کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان لە وەزارەتی ناوخۆ پەیڕەوی بڕیارێک دەکەن بۆ هێنانی دەستی کاری بیانی و لە دۆخی زۆر تایبەت نەبێ ڤیزا نادەنە خەڵکی بیانی.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین دیداری پەیماننامەی کۆچی جیهانی وتی، لە وەزرەتی ناوخۆ بە توندی پەیڕەوی بڕیار 172ـی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان دەکەین، لە دۆخی زۆر تایبەت نەبێ ڤیزای هێنانی دەستی کار نادرێت بە خەڵکی بیانی. هاوکات سەنتەرەکانی ڕاهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکان دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی توانای دەرچوان و قوتابیان بۆ ئەوەی لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.
ڕێبەر ئەحمەد لە دیدارەکە ئەمانەشی وت:
- کۆچ تەنیا کێشەی ناوچەیی و نیشتمانی نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکی جیهانییە، پێویستی بە تیگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە. ڕژێمەکان دەستیان نەپاراست کە میللەتی ئێمە ئاوارە بکەن.
- دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تا شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەی کوردستان بوژانەوەیەکی باش هاتە کایەوە و شەپۆلێکی پێچەوانەی کۆچ دەستیپێکرد و هەزاران کەس گەڕانەوە کوردستان لەناویاندا لە شەڕی داعش چەندین گەنجی پێشمەرگە لە ئەوروپا گەڕانەوە.
- پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی زیاتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی زەمانەتی کەمکردنەوەی کۆچ بکرێت.
- حکومەت بە چاکسازی هەزاران دەرفەتی کاری دروست کرد، خاوەن پڕۆژەکان و کۆمپانیاکانی ناوخۆ %75ـی کریکاری ناوخۆییان دامەزراندووە.
- هەرێمی کوردستان بوو بە پەناگەی زیاتر دوو ملیۆن ئاوارەی سووری، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق ئەرکی خۆیان لە دابینکردنی خەرجی جێبەجێ نەکردووە.
- لەگەڵ وڵاتان پەیوەندییەکانمان پێش خستووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆچ. بە پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان دەرفەتیی کار لێرە پێشخراوە. لەم ڕووەوە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچمان دروستکردووە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. چەندین پرۆگرامی گرنگی هۆشیاری پێشکەش دەکەن.
- داوا لە وڵاتانی دۆست دەکەین ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەوانەی مافی مانەوەیان نییە ناچار بە گەڕانەوەی نەکرێنەوە و ڕێگای گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ بکەنەوە.
- لە ساڵی 2023ـەوە سیستمی ڕەوانەکردنی نیشتمانییمان دامەزراوەندووە بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە. سیستمێکی جیهانی پێشکەوتووە و لە 127 وڵات بەکاردێت و چەندین خزمەتگوزاری تێکەڵ بوونەوە لە خۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






