بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چالاکییەکانی تێدێکس نیشتمان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تێدێکس نیشتمان
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چالاکییەکانی تێدێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەشت ساڵە کۆنفڕانسی تێدێکس نیشتمان بە بیرۆکە و نوێکاری و بڵاوکردنەوە بیری هاندەرانە و بنیاتنەرانە لەرێگەی کەسانی ئەزمووندار و نوێخواز لە ناوەخۆ و دەرەوەی وڵات هانی کۆمەڵگە دەدات، ئەمساڵیش کۆنفڕانسەکە بە ژمارەیەک بیرۆکە و بابەتی نوێ بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئامادەی تێدێکس نیشتمانی ئەمجارە دەبێت و وتارێک پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند حوسێن، ڕێکخەری تێدێکس نیشتمان بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ 10 وتاربێژی تێدێکس نیشتمان بەشدارییان دەبێت، قسە لەسەر 10 بابەتی جیاواز و نوێ دەکەن و بیرۆکەی تازە دەخەنەڕوو.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 300 گەنج بەشداری لەم چالاکییە دەکەن، بەهۆی زۆری ڕێژەی ئامادە بووانیشەوە دوو هۆڵی گەورە تەرخان کراوە و لە یەکێک لە هۆڵەکان چالاکییەکان لە ڕێگەی شاشەوە نمایش دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە "کوردستان فاوەندەیشن" شوێنێکی لە تێدێکس نیشتمان داناوە بۆ زۆنی داهێنەران، ئەو کەسانەی داهێنەرن لە هەرێمی کوردستان دەتوانن داهێنانەکانیان لەو شوێنە نمایش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





