شارێکی گەورەی پیشەسازی بۆ دروستکردنی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ لە هەولێر دادەمەزرێت
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئاماژەیی بۆ شاری پیشەسازییەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان ئاشكرای دەكات، دروستكردنی شاری پیشەسازیی ئامێرە كارەباییەكانی ناوماڵ، لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و ئامێرە دروستكراوەكانی ئەو كارگەیە بەهەمان براند و كوالێتی كۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كار و دروستكردنی بەرهەمی نێوخۆیی، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی دروستكردنی شارێكی پیشەسازیی ئامێرە كارەباییەكانی نێو ماڵی پەسەند كرد كە لەسەر ڕووبەری 2000 دۆنم زەوی و بە سەرمایەی 288 ملیۆن و 469 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، شارە پیشەسازییەكە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردن و بەرهەمەكانیشی، بەهەمان براند و كوالێتی وڵاتانی كۆریای باشوور و توركیا دەخاتە بازاڕەوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: شاری پیشەسازیی ئامێرە كارەباییەكان ناوماڵ بە هاوبەشیی كەرتی تایبەتی ناوخۆیی و هەردوو وڵاتی كۆریای باشوور و توركیا جێبەجێ دەكرێت، لە نزیكەی 50 كارگە پێك دێت و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 30 بەرهەمی كارەباییان هەیە لە چەند كاتژمێرێكدا، بەمەش دەتوانرێت ساڵانە:
165 هەزار موبەڕیدە و سپلیت
172 هەزار غەسالەی قاپن و غەسالەی جل
28 هەزار موجەمیدە و سەلاجە
60 هەزار تەلەڤزیۆن
300 هەزار گسكی كارەبایی
135 هەزار فڕن و مایكڕۆوەیڤ و هەواگۆڕكێی تەباخ
75 هەزار بەڕادی ئاو و دەیان شتی دیكەی وەك وشككەرەوە و عەسارە و ئوتوو و فڕنی نان و هەواكێش و تەباخی چێشتلێنان و خەڵات و بەڕاد و كەلوپەلی دیكەی كارەبایی بەرهەم بهێنرێن.
بۆچی گرنگە: بە دابینكردنی كەلوپەلە كارەباییەكان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان، چیتر پێویست بەوە ناكات بازرگانان ئەو كەلوپەلانە لە دەرەوە هاوردەی كوردستان بكەن، بەڵكو دەتوانرێت لە كوردستانیشەوە هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێن، چونكە لەڕووی كوالێتەوە؛ كەلوپەلەكان ئۆرجیناڵ و هاوشێوەی براندە جیهانییەكانن، سەرجەمیشی بە دەستی ناوخۆیی دروست دەكرێن و مۆر و ئاڵای هەرێمی كوردستانیان لەسەر دەبێت، لە لایەكی تریشەوە كارەبا كەم خەرج دەكەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم كارگانە، زیاتر لە 10 هەزار هەلی كار بۆ گەنجانی كوردستان دەڕەخسێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






