هەسەدە و هێزەکانی سووریا بە دەستپێکردنی هێرشی نوێ یەکتر تۆمەتبار دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنی هێزەکانی هەسەدە لە دێر حافز
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت، پێشێلکاری و هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی کاتی لە سووریا بۆ سەر شاری دێر حافر بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە هەوڵی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن، حکومەتی سووریاش هەسەدە تۆمەتبار دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکانی سوەیدا و پارێزگا کەناراوییەکان، حکومەتی سووریا بەرەیەکی نوێی گرژیی لەگەڵ هەسەدە کردەوە و ماوەی مانگێکە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا، پێکدادان لەنێوان هەردوولادا بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە، "چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە زیادکردنی هێرش و پێشێلکارییەکانیان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامانجگرتنی شەڕڤانان و هاووڵاتیانی سڤیل بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەڕێگەی فڕۆکەی خۆکوژییەوە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە دەوروبەری دێر حافر، بەهۆیەوە سێ لە شەڕڤانانمان بە سووکی برینداربوون. لە ئێوارەشدا، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان هێزێکی سەر بە ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج و لەو هێرشەشدا چوار شەڕڤانی دیکە برینداربوون.
ئێستاش، گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی ناوچەکە بە تۆپبارانی هەڕەمەکی دەکرێنە ئامانج، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان و ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە لەنێو دانیشتوواندا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی سووریا "سانا"، هەسەدە دەستیکردووە بە تۆپبارانی گوندەکانی حومەیمە و کەیتە لە دەوروبەری دێر حافر لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لە بەرامبەریشدا سوپای سووریا وەڵامی بۆردوومانی ئەو ناوچانەی دایەوە کە لێیەوە هێرشەکانی تێدا ئەنجامدرا.
باکگراوند: گرژییەکانی پارێزگای حەلەب لەکاتێکدایە، گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق بە مەبەستی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان تاوەکو ئێستا بێ ئەنجامن، بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە، بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەگەڵ هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق، بە چاودێری ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام حکومەتی سووریا ڕەتیکردووەتەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە