وردەکاریی فرۆشتنی 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید؛ بە چەند فرۆشران و کڕیار کێ بوو؟
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم
شەیری بکە لە:

دیمەنی شاسوار عەبدولواحید و بەشێک لە موڵکەکانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە مەزادێکی ئاشکرادا 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەهۆی قەرزەکانییەوە بە یەک پاکێج بە 40 ملیار دینار فرۆشران. ئەمە لەکاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید 91 ملیار و 760 ملیۆن دینار قەرزی حکومەتی لایە، بەمەش هێشتا 51 ملیار و 760 ملیۆن دینار قەرزارە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-10-05، مەزادی فرۆشتنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید بە بەشداری 9 سەرمایەدار دەستیپێکرد، بەڵام تەنیا یەکێکیان بە ناوی ئاکام محەممەد، خاوەنی کۆمپانیای بڵبەر، سەرجەم مەرجەکانی جێبەجێ کردبوو، لەوانەش دانانی پێنج ملیار دینار وەک بارمتەی پێشوەخت لە بانک.
موڵکەکان لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی داراییەوە بە 50 ملیار دینار خەمڵێنرابوون و بەپێی یاسا، مەزادەکە لە 80%ـی ئەو نرخەوە دەستیپێکرد کە دەکاتە 40 ملیار دینار. ئاکام محەممەد یەکسەر ئامادەیی دەربڕی بۆ کڕینی هەر 60 موڵکەکە بە 40 ملیار دینار و بەهۆی نەبوونی ڕکابەرایەتییەوە، موڵکەکان بەو نرخە پێی فرۆشران. بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا 35 ملیار دینارەکەی دیکە بە کاش بدات.
زانیاریی زیاتر: شاسوار عەبدولواحید دەرفەتی 10 ڕۆژی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی سەرجەم قەرزەکەی حکومەت بگەڕێنێتەوە، کە 91 ملیار و 760 ملیۆن دینارە، لەو حاڵەتەدا مەزادەکە هەڵدەوەشێتەوە و موڵکەکانی بۆ دەگەڕێنرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی کوردستان، بە ئاڤای ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید چەندین ملیار دیناری کارەبا و باج قەرزارە و دۆسیەکانیان هێشتا دەستیان پێنەکردووە. هەروەها نزیکەی 30 ملیار دیناری خەڵکی لە لایە، کە هی پشکەکانی چاڤی لاندە و ئەم دۆسیەیەش هێشتا لە دادگا یەکلا نەکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە وەزارەتی دارایی وەریگرتوون، هێشتا شاسوار عەبدولواحید 51 ملیار و 760 ملیۆن دینار قەرزی حکومەتی لایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە داهاتوودا کۆمەڵێک موڵکی دیکەی دەستنیشان دەکات و ئەوانیش مەزاد دەکات، تا قەرزەکانی ساف دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید بۆ جاری دووەم برایەوە بەردەم دادگا لەسەر سکاڵایەکی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن. دوای 25 خولەک دانیشتن، دادگاییکردنەکە دواخرا بۆ 3ـی تشرینی دووەمی 2025، بەهۆی ئامادە نەبوونی سکاڵاکار و شایەتحاڵەکان. دانیشتنەکە بە داخراوی بەڕێوەچوو و تەنیا ڕێگە بە هاوسەر و خوشکی درا ئامادەبن. ڕێگە نەدرا هیچ پەرلەمانتار و ئەندامێکی نەوەی نوێ بچێتە نێو هۆڵی دادگا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش