تاران: لە ئەمریکا ناپاڕێینەوە و هیچ پلانێکی کۆبوونەوەمان لەگەڵیان نییە
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەگەری دانوستان و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا سەرنجمان لەسەر دەرئەنجامی سزاکانە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، بەڵام تاران بە هیچ شێوەیەک بە مەرجەکانی ڕۆژئاوا بۆ دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕازی نەبوو و هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدرا. دووبارە چالاککردنەوەی سزاکانیش بۆ سەر ئێران هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵوێستی تاران دروست نەکردووە و ئامادە نییە دانوستان ئەنجام بدات.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە. مەرجی وڵاتانی ئەوروپا زۆر ناڕەوا بوو لە پێناو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا و هەڵوێستەکانیان ئەوەی سەلماند کە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بە بەرژەوەندی خۆیان نازانن، هەربۆیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا واشنتن و هەندێک لە دەوڵەتانی ئەوروپا بە تەواوی متمانەیان لەدەستداوە، هەرچەندە ئێران ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بەتەنیا ڕێگەی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان دادەنێت، بەڵام لەم قۆناغەدا تاران و واشنتن کۆنابنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەقائی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند، تاران هەموو سەرنجی لە سەر دەرئەنجامی سزاکانە و ڕێگەچارەی گونجاو دەدۆزینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی سزا سەپێنراوەکان. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دەوڵەتێک چاوەڕوانی ئەوە نەبێت تاران لە پێناو دانوستان بپاڕێتەوە و ئەم قۆناغە بە قۆناغی دانوستان نابینین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





