
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی دامەزراندنی فەرمانبەر لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی حکومەت، پەرلەمانی عێراق سکاڵای فەرمی لە دژی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە نووسراوێکدا کە حەیدەر موتەیری، پەرلەمانتاری عێراق، ئاراستەی سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتیی کردووە ، تێیدا وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکانی تۆمەتبارکردووە بەوەی لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی حکومەت کەسی نزیک لەخۆیان لەسەر میلاکی گشتیی وەزارەتی تەندروستیی دامەزراندووە.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر موتەیری، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارە 19744 لە 2025/9/9، بە واژۆیی وەزیری تەندروستی چەندین فەرمانبەر بەبێ ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی کێبڕکێی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دامەزراون.
زانیاریی زیاتر: موتەیری، لەنووسراوەکەیدا، داوای لێپێچینەوە لەهەریەکە لەوەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکانی دەکات، بەهۆی پێشێلکردنیان لە ماددەی 14ـەی دەستوور کە دەرفەتی یەکسان بۆ دامەزراندن لەکەرتی گشتیی لە نێوان هاووڵاتییاندا لەچوارچێوەی ئەنجوومەنی ڕاژە دەستەبەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





