کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤاوە
ئاڤا نیوز
دابینکردنی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ كهسوكاری شههیدان و کەمدەرامەتان لە ڕێگەی ئاڤا میدیا بەردەوامە و تا دێت ڕێژەکەی ڕوو لە زیادبوونە، ژمارەی کورسییەکانیش تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 29 کورسی خوێندن.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا دوو زانکۆ و پەیمانگایەک و قوتابخانەیەک و باخچەیەکی منداڵان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە، 29 کورسی خوێندنیان بۆ قوتابییان بە خۆڕایی دابین کردووە و کەسوکاری شەهیدانیش پشکی شێریان بەردەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: قوتابخانەیەک و باخچەیەکی منداڵان لە ڕێگەی ئاڤاوە 11 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەمدەرامەتان دابین دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شنۆ قادر محەممەد، خاوەنی باخچەی مندالانی هەژانی ئینگلیزی ناحکومی، لە شاری مامۆستایانی هەولێر ڕایگەیاند: لەبەر خۆشەویستیم بۆ ئاڤا و هەوراز گوڵپی لە پاڵ دابینکردنی پێنج کورسی خوێندنی بەخۆڕایی کە پێشبەندی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبێت، 20 کورسی دیکەش 30٪ داشکاندن دەکەم، کە ئەویشیان لە ڕێگەی پشتگیری ئاڤا میدیاوە دەبەخشرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەیمانگای هێڤاری نوێی ناحکومی بەشی منداڵان، کە دەکەوێتە ناحیەی کەلەکچی لەسنووری قەزای شێخان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە شەش کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ منداڵانی کەسوکاری شەهیدان و کەمدەرامەتان لە سنووری ناحیەی کەلەکچی و شێخان دابین دەکات.
لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن خۆتان تۆمار بکەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






