ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ڕادەگەیێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 تشرینی یەکەم

یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد
ئاڤا نیوز
دوای ڕۆژێک لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ دەستەی هەڵبژاردنەکانی سووریا ناوی کاندیدە براوەکانی بۆ پەرلەمانی نوێی سووریا بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ بە بەشداری نزیکەی حەوت هەزار ئەندامی دەستەی دەنگدەران و هەزار و 578 کاندید، یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا بەڕێوەچوو، بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکەش لەڕووی ئەمنیی و لۆجستییەوە هەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی ڕەققە، حەسەکە و سوەیدا بۆ کاتێکی دیکە دواخراون، ئەم سێ پارێزگایەش پێکەوە خاوەنی 19 کورسین لەو 140 کورسییەی بە هەڵبژاردن دیاریی دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نەوار نەجمە، وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی دوێنێ بە ئاستێکی بەرزی شەفاف و پاک و بێگەرد بەڕێوەچوو، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش کە ئەمڕۆ ڕاگەیێنران قابیلی تانە لێدان نین و بە پەسەندکراو هەژمار دەکرێن.
گوتیشی، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە حەسەکە و ڕەققە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار و هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو دوو پارێزگایە دیاریینەکراوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لە ڕەققە، حەسەکە و سوەیدا دەبێت دۆخێکی سیاسی و ئەمنیی گونجاو بڕەخسێنرێت.
ئەمەش بزانە: پەرلەمانی نوێی سووریا لە 210 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیەش 140 کورسیی بە دەنگدانی دەستەی دەنگدەران دیاریی دەکرێن و 70 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە دیاریی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






