پارێزەرێکی سەڵاحەددین دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دۆخەکە وا دەخوازێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تشرینی یەکەم

سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
پارێزەرێکی سەڵاحەددین دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەدات ئەگەر تاکوو سبەی تورکیا تانە لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەدات، دادگای تێهەڵچوونەوە چ کاتێک بیەوێت دەتوانێت دەمیرتاش ئازاد بکات.
چیرۆکی سەرەکی: هێشتا تورکیا تانەی لە بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەداوە و دۆسیەی دەمیرتاش ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە کراوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر تیمی پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاش بە پشتبەستن بە بڕیارەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوەی تورکیا کرد دەمیرتاش ئازاد بکات. ئەگەر تاوەکوو سبەی حکومەتی تورکیا تانە لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەدات، دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هادی جین، یەکێک لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاش بۆ ئاڤا میدیا وتی، هەرچەند زانیارییەکی تەواومان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام لەوانەیە بۆ نیشاندانی نیازپاکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، حکومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا تانەی لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەداوە و دۆسیەی دەمیرتاش بە پەلەپڕوزە ڕەوانە کراوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە، ئەگەری ئەوە هەیە دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو پارێزەرەی دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەدات بەپێی سەرجەم یاسا کارپێکراوەکانی تورکیا تاکو بڕیارنەدانی تەواو لەسەر دۆسیەیەک و ساغنەبوونەوەی تاوان، تۆمەتبار نابێت لە 10 ساڵ زیاتر لە زینداندا بهێڵدرێتەوە، دەڵێت: 9 ساڵە دەمیرتاش زیندانی کراوە و زۆری نەماوە ماوەی زیندانیکردنەکەی تەواو بکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هادی جین سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە دەبێت تەواوی ئەو زیندانییە سیاسییانەش ئازاد بکرێن بە هۆی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەرشەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لە لایەن داعش، زیندانی کراون و دەڵێت: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەمبارەیەوە پێشتر بڕیاری ئازادکردنی ئەو زیندانییانەی داوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





