وەزیری خوێندنی باڵا: لە نزیکترین دەرفەت زانکۆلاین ڕادەگەیەنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تشرینی یەکەم

پلاتفۆڕمی زانکۆلاین
ئاڤا نیوز
لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین تەواوبووە، وەزیری خوێندنی باڵاش دووپاتی دەکاتەوە لە نزیکترین دەرفەت ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ڕۆژی سێشەممە 23-9-2025 زانکۆلاین کارا کرا کە تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە 2-10-2025 بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) مافی پێشکەشکردنی داواکارىیان هەبوو.
لێدوانی فەرمی: د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای گوت: ئامادەکاری دەکەین و لە نزیکترین دەرفەت ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنین، پرۆسەکە وەکو ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەر جێبەجێ دەکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: وەزیری خوێندنی باڵا دووپاتی کردەوە: ئامادەکاریمان دەستپێکردووە بۆ کردنەوەی ڕاوندێکی دیکەی ماستەر و دکتۆرا، پلانی هەندێک زانکۆمان پێگەیشتووە، هەندێک لە پلانانەمان بۆ زانکۆکان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی پێدا بکەین، ئیرادەکە بۆ ئەوەیە ئەمساڵ ڕاوندێکی دیکە بکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلانی وەرگرتنی ئەمساڵی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ حکومییەکان، زیاتر لە 60 هەزار کورسی تەرخانکراوە، هەموو ئەو دەرچووانەی داواکاری پێشکەش دەکەن لە زانکۆ حکومییەکان وەردەگیرێن.
زانیاریی زیاتر: دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کورسی تایبەتیان بۆ تەرخان کراوە و لە ڕێگەی لینکێکی تایبەت داواکاری پێشکەش دەکەن و لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە چوارچێوەی بڕیاری ئاڵوگۆڕی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمساڵ 400 قوتابی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






