
ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بدرێنە فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی دەستیپێکرد، نووسراو بۆ شارەوانییەکان کراوە بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو کەسانە بکەن کە زەوییان بۆ دەرچووە بەوەی پێشووتر سوودمەند نەبوون.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و تا ئێستا ڕەزامەندیی پێدانی زەوی بە نزیکەی 485 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە دراوە، لە سنووری هەندێک شارەوانیش دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤای گوت، "بەشێکی زەوییەکانمان ئامادەکردووە، تاوەکو ئێستا 40 هەزار ناومان بۆ گەڕاوەتەوە کە لە سنووری هەر شەش قەزاکە سوودمەند دەبن، بەشێکی دیکەی ناوەکان ماون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، ئەگەر ڕێککارەکان تەواو بن مانگی داهاتوو دەست بە تیروپشک دەکەین."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران ئاماژەی بەوەشدا، کە سەرجەم شارەوانییەکان ئاگادارکراونەتەوە بەوەی وردبینی لەو ناوانە بکەن کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە پێشووتر زەوییان پێنەدراوە، دوای ئەو ڕێککارە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






