
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی کۆڕنیشی کەلار. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئاڤا نیوز
کۆڕنیشی کەلار لەلایەن کۆمپانیای مارێنا جێبەجێ دەکرێت، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە، بە تەواوبوونیشی سوودێکی زۆری گەشتیاری بۆ کەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت و ئابووری ناوچەکە زیاتر دەبوژێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆڕنیشی کەلار بە درێژایی هەزار و 400 مەتر دروست دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا 500 مەتر تەواو دەکرێت، لە ئیستادا ڕۆژانە 100 ئامێر کاری تێدا دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی تەواو دەبێت، پارک و باخچە و سەوزایی و شوێنی پیادەڕۆیی و پایسکلسواری و شەقامی 30 مەتری بەشێک لەو خزمەتگوزارییانەن کە لە داهاتوودا دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: هۆشمەند عوسمان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی کۆڕنیشی کەلار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارکردن لە کۆڕنیشەکە بەردەوامە، لەماوەیەکی نزیک قۆناغی یەکەمی کۆڕنیشەکە تەواو دەبێت کە نزیکەی 500 تا 600 مەتر دەبێت هاووڵاتیان دەتوانن سوودی لێوەربگرن و سەردانی بکەن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەربەستەکان لاببرێت بۆ ئەوەی بتوانین قۆناغی دووەمی کۆڕنیشەکە تەواو بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەواوکردنی بەشی دووەمی کۆڕنیشەکە یەک گرفتی هەیە، خاوەنی كارگەیەكی چەو و لم کە دەكەوێتە ئەوبەری ڕووباری سیروان، ڕێگری لە تەواوكردنی پڕۆژەكە دەكات، چونکە دیوارێکی راگر لە کۆڕنیشەکە دروست دەکرێت، بە بیانووی ئەوەی دروستكردنی ڕاگرەکە زیان بە كارگەكە دەگەێنێت، ڕازی نییە دروست بکرێت.
بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە لیژنەیەک پێکهێنراوە و لە هەوڵدان چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
زانیاریی زیاتر: کۆڕنیشەکە لە ساڵی 2021 دەستکراوە بە دروستکردنی، گوژمەی نزیکەی 10 بۆ 12 ملیار دیناری بۆ دانراوە، پرۆژهكهش تێكهڵهیه كه خۆی له دروستكردنى بڕگهى خزمهتگوزاریی وهكو کۆڕنیش و باخچه و ههروهها دروستكردنى یهكهى نیشتهجێبون و پرۆژهى بازرگانییدا دهبینێتهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






