سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: دوای چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە، زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی دەڕەخسێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 تشرینی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە دوای دانانی چەک. وینە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژە بەوە دەدات بەمزووانە قۆناغی یەکەمی کارەکانی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە تەواو دەبن و دەڵێت، دوای چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە، داوا لە پەرلەمان دەکەین زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لە لە 01-08-2025 پێکهێنراوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاکوو ئێستا 13 کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە 31-07-2025 ـەوە تاکوو 01-10-2025 پەرلەمان لە پشوودا بوو، نەیتوانی هیچ پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بکات.
لێدوانی فەرمی: نومان کورتوڵموش لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند: ئێمە بە نزیكەی نۆ مانگ گەیشتووین بەو ئەنجامەی وڵاتانی دیکە بە پێنج بۆ دە ساڵ پێیگەیشتوون.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: نومان کورتوڵموش لەبارەی کارەکانی کۆمیسیۆنەکەشەوە کە بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەکە لە 01-08-2025 ـەوە بە بەشداری 11 حیزبی کاریگەری تورکیا پێکهێنراوە و خۆی سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێت: "بەمزووانە قۆناغی یەکەمی کارەکانی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە کە گوێگرتن بووە لە سەرنج و پێشنیازەکانی چین و توێژە جیاوازەکان تەواو دەبن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی دوای چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە، داوا لە پەرلەمان دەکەن تاکو لە ڕێگای هەموارکردنەوەی ژمارەیەک لە یاساکانەوە، زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





