عێراق سوود لە ئەزمووونی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان و شاندی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و ڕوونکردنەوەی ئەزموونی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان بۆ شاندی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دیجیتاڵیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەرەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-10-2025، شاندێک لە نووسینگەی وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بە دیجیتاڵکردنی کەرتی پەروەردە، بەتایبەتیش سیستمی (E-Parwarda) سەردانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
وەزیری پەروەردە باس لەوەش دەکات، سەردانەکە بە ئامادەبوونی "هەماهەنگکاری کەرتی پەروەردە لە عێراق - ڕێکخراوی یونسکۆ" ئەنجام درا، تێیدا سیستمە دیجیتاڵییەکانی وەزارەتمان خرایە ڕوو ، هەروەها "بۆ هەماهەنگی ئەوان، ئامادەسازیی خۆمان خستە ڕوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی ئی-پەروەردە سیستمێکی ئەلیکترۆنییە و چەندین خزمەتگوازاریی لەخۆگرتووە وەک (ئی-وانە، وەرگێڕانی بڕوانامە، هەڵسەنگاندنی دەرەکیی قوتابخانەکان، گواستنەوەی قوتابیان)، کاروبارەکانی وەزارەتەکە لەڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییە دیجتاڵییانە دەکرێت، هەر قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرێک بە وشەی بەکارهێنەر و تێپەڕی تایبەتی خۆی دەتوانێت سوود لەو خزمەتگوازییانە وەربگرێت.
باکگراوند: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019ەوە کار بە سیستمی ئی-پەروەردە دەکات و داتای زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان بە تەواوی وردەکارییەوە لەو سیستمە تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






