
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەستی غەززە دەکات و هیوادارە "ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، هەریەک لە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی لە غەززە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕێککەوتنەکە بە "هەنگاوێکی گرنگی سەرەتایی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکات" ناو دەبات.
سەرۆکوەزیران هیوادارە "ئەم ڕێککەوتنە ڕێگاخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پەیامەکەی ترەمپ، بزووتنەوەی حەماس لای خۆیەوە هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بەنێوەندگیریی قەتەر، تورکیا، میسر و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتن بە ڕێککەوتن.
دەقی نووسینەکەی مەسرور بارزانی لە ئێکس:
"پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکەین، هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە. هیوادارین ئەمە ڕێگا بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆش بکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





