لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا چارەسەرکردنی کێشەیەکی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر دەڵێت، بە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چیتر کارەبا لە وەرزی هاوین و زستان ناپچڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-10-2025، لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی پرۆژەی ڕووناکی، پرۆسەی چاککردنەوەی کێبڵەکانی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای سەربەستی بە کۆتایی هات. وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی "سەربەستی، منارە، نیشتمان، سێبیران، کانی قرژاڵە، سمایلاوە، پرۆژەی ئیمپایەر، گوندی ڤیتاڵ، گوندی ئیتاڵی 1، لالاڤ وەیڤی ئاڤینو و MRF".
لێدوانی فەرمی: سەرهەنگ عەبدولواحید خۆشناو، بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشتر پچڕانی کارەبا لەسەر چەند گەڕەکێک گەورەترین زەرەری هەبوو، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و زستان، "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر بە پاڵپشتی پرۆژەی ڕووناکی توانییان لە ماوەی سێ ڕۆژدا کێبلی ئەو گەڕەکانە بگۆڕن و کێشەی پچڕانی کارەبای زیاتر لە لە 45 هەزار هاونیشتمانی چارەسەر بکەن".
بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر باس لەوەش دەکات، لەمەودوا کارەبای ئەو گەڕەکانە ناپچڕێت، هەروەها لە هەر گەڕەک و ناوچەیەکی دیکەی هەولێر ئەم کێشانە دروست ببن، "تیمەکانمان بەزووترین کات چارەسەری دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتیی کە زیاتر لە 50%ی دانیشتووانی کوردستان پێکدێنن، لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، سەنتەری هەموو پارێزگاکان ئێستا کارەبای بەردەوامیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ