دەم پارتی: پرۆسەی ئاشتی لە قۆناغێکی هەستیاردایە و تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ سەرخستنی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تشرینی یەکەم

ئاڵای تورکیا و لۆگۆی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی دەم پارتی ئاماژە بەوە دەدات وێڕای بێدەنگکردنی چەکەکان، تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و تەنیا بە قسە بەستەڵەکەکان شکێندراون، نەک بە کردار.
وێنە گەورەکە: دەم پارتی بانگەشەی ئەوە دەکات وێڕای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتی و بەدەمەوەهاتنی ئۆجەلان بۆ دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی کە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد، هێشتا تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە و زەمینەسازی یاسایی نەڕەخساندووە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بێدەنگکردنی چەکەکان بەس نییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕوپێکدانان، بەڵکو پێویستی بە ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی، دانپێدانان و بە دیموکراسیکردنی تورکیایە و دەڵێت: سەرخستنی پرۆسەکە، بەندە بە یاساسەروەری، بەدیهێنانی دادپەروەری و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئایشەگوڵ دۆغان ئەمانەشی وت:
- پێویستە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە پەیوەندی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بکات، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە پێشنیازی ئەوەی کردووە، هەرچەند درەنگیش بووبێت، هەر گرنگە، بەڵام هێشتا لەمبارەیەوە سەرۆکی پەرلەمان کە هاوکات سەرۆکی کۆمیسیۆنەکەیشە لەمبارەیەوە هیچی نەوتووە.
- هەوڵ دەدرێت پرۆسەی ئاشتی بە پێشهاتەکانی سووریاوە گرێ بدرێت، لە لایەکی دیکەیشەوە هەوڵ دەدرێت کێشە بۆ کارەکانی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە دروست بکرێت، لەولاشەوە نازانرێت چۆن تێڕوانینەکانی ئۆجەلان بگوازرێنەوە لەبارەی پرۆسەکەوە. کۆی ئەوانە دەری دەخەن کە هەنگاو نانرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. وا دەردەکەوێت بەرپرسیارێتی پرۆسەکە بۆ ئۆجەلان جێهڵێدراوە، ئەمە زۆر گرنگە؛ بەڵام پێویستی بە دەمەوەهاتنە بەبێ دواکەوتن و کات کوشتن.
- ئەو گەورە بەرپرسەی دەم پارتی بە پێویستی دەزانێت پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی کاتی سووریا وەک گوێڕایەڵی و ملکەچبوون لێکدانەوەی بۆ نەکرێت و دەڵێت: دەبێت تێکەڵبوون گۆڕانکاری هەردوولای لێ بکەوێتەوە. ئەم پرۆسەیە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوو پرۆسەی جیان و هەلومەرجەکانیشیان جیاوازن.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





