
تووندوتیژی خێزانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكان پێمان دەڵێن؛ ڕێژەی تووندوتیژیی خێزانی و جیابوونەوەی هاوسەران، ساڵ لەدوای ساڵ بەرەو دابەزین دەچێت، لە هەمان كاتدا ڕێژەی ئاشتبوونەوەی خێزانان بەرەو هەڵكشانە.
چیرۆكی سەرەكی: حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، پلانێكی ستراتیژی بۆ سنوورداركردنی تووندوتیژی خێزانی داڕشتووە؛ لەڕێگەی هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەكان و بەشداری كارای مامۆستایانی ئایینی، ڕێنماییكارانی پەروەردەیی، ڕاوێژكارانی كۆمەڵایەتی لە نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی، ڕاوێژكارانی دەروونی.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری تووندوتیژیی خێزانی لە هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە بەراوردكارییەكانی نێوان ساڵانی 2022 تاوەكو شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، خۆشبەختانە ئامارەكانی تووندوتیژیی خێزانی، ساڵ لەدوای ساڵ ڕووی لە دابەزین كردووە. ئەو شوێنانەی نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لێ نزیكە، تووندوتیژی خێزانی بەڕێژەی 5.7% ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەقید سەفین تاهیر لەبارەی ئامارەكانی جیابوونەوەی هاوسەران دەڵێت، تەنیا لە پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2024، هەزار و 979 حاڵەتی جیابوونەوەی كەمتر بەراورد بە ساڵی 2023 تۆماركراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەرەكانی ڕاوێژكاریی كۆمەڵایەتی لەنێو نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی، كار بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی نێو خێزانەكان دەكەن بەر لەوەی دۆسیەكانیان بگاتە دادگا، لەو سەنتەرانە ڕێنمایی كۆمەڵایەتی، دەروونی و یاسایی بە هاوسەران و ئەندامانی خێزان دەدرێت لەبارەی دەرئەنجامە نەرێنییەكانی تێكچوونی خێزان و جیابوونەوەی هاوسەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






