هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی مریشكی هێلكەكەر و جۆرێک هێلکە لە ئێرانەوە قەدەغە دەكات
- هەواڵ
- 10 تشرینی یەکەم

مریشکی سپی لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان
ئاڤا نیوز
بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر لە ئێران، هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی مریشكی هێلكەكەر و هێلكەی تروكاندن و چەند بەرهەمێكی دروستكراو لە گۆشتی مریشك لەو وڵاتەوە قەدەغە دەكات.
وێنە گەورەكە: ئێران بە فەرمی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی وڵاتەكەی ئاگادار كردووەتەوە ئەمەش وای كرد بەشێك ئەو وڵاتانەی مریشك و بەرهەمە پەلەوەرییەكانیان لە ئێرانەوە هاوردە دەكرد قەدەغەی بكەن.
لێدوانی فەرمی: د. فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە لە ساڵی 2019ەوە هاوردەكردنی مریشكی زیندوو و مریشكی بەستوو و هێلكەی خواردن و پارچەكانی مریشكمان قەدەغە كردووە، بەڵام هاوردەكردنی مریشكی 90 ڕۆژە كە پێی دەگوترێت مریشكی هێلكەكەر و هێلكەی تروكاو و چەند بەرهەمێكی دیكە كە لە گۆشتی مریشك دروست دەكرێن ئاسایی بوو بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر لە ئێران، ماوەی دوو ڕۆژە هاوردەكردنی هەموو ئەو بەرهەمانەشمان قەدەغە كردووە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دڵنیاییشی دا كە قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نابێت دەتوانرێت لە ناوخۆش قەرەبوو بكرێتەوە، سەبارەت بە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستانیش دڵنیایی دا كە پارێزراون لە نەخۆشییەكە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






