
دیمەنێک لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل، سەرچاوە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ژمارەی كوژراوانی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق بۆ 16 كەس بەرزبووەوە، ئێران هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل و ئەمریكا دەكات، ئەمریکاش هۆشداری دەدات و ڕەنگە هەسەدەش تێوەبگلێت.
وێنە گەورەكە: یەكەمجارە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئیسرائیل هێرشی مووشەكی بكاتە سەر ناوەندێكی دانپێدانراوی ئێران لە دەرەوەی وڵاتەكەی، ئیسرائیل بە شەش مووشەكی زیرەك باڵیۆزخانەكەی لە سووریا لەگەڵ زەوی تەخت كرد، ئێران دەڵێت تۆڵەیەكی تووند و كەمەرشكێنیان دەبێت و پێدەچێت ئەمریكاش گورز بخوات.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بۆ ئاڤا نیوز: ژمارەی کوژراوان بۆ 16 کەس بەرزبووەتەوە؛ هەشت ئێرانی، پێنج سووری، یەک لوبنانی کە سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانین ئەوە جگە لە دوو هاووڵاتی مەدەنی .
- دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: لە هەر شوێنێك سوپای پاسداران ببێتە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل ڕووبەڕووی دەبینەوە.
- عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران: ئیسرائیل پەشیمان دەكەینەوە لەو كارەی كردوویەتی، دەبێت چاوەڕێی گورزێكی كەمەرشكێن بێت.
- ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران: بەئامانجگرتنی “نامەردانە”ی کونسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە دیمەشق “بێ وەڵام نابێت”.
درێژەی ڕاپۆڕتەکە بخوێنەوە:
ئێران پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمریكا ڕادەكێشێت
گەورە بەرپرسانی ئێران دەڵێن: "ئەمریكا لەپشت هێرشەكەی ئیسرائیل بووە بۆ سەر باڵیۆزخانەكەمان، ئەمە هەڕەشەیەكی گەورەیە و پێویستە ئەمریكا بزانێت هاوكاریكردن و هەڵكردنی گلۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵەیەكی كوشندەیە".
هێرشەكان دەستپێدەكەنەوە؟
پێدەچێت ئەم قسانەی ئێران هۆكارێك بن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هێرشی گرووپە چەكدارە نزیكەكانی ئێران لە سووریا و عێراق، هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکەنەوە.
ئەمریكا هۆشداری دەدات
مانگێك زیاترە گرووپە چەكدارەكان لە عێراق و سووریا هیچ هێرشێكیان نەكردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا، واشنتن لەڕێگەی جۆن كێربییەوە دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك دەستیان نەبووە لە هێرشەكەدا و ئاگادارای نەبوون.
هەسەدە بێبەش نەبووە
هەندێك زانیاری باس لەوە دەكەن ئەندامێكی هەسەدە لە هێرشەكەدا كوژراوە، هەروەها هەسەدە ماتەمینی گەیاندووە بە ئێران لەسەر ئەو پرسە، ئەمە زانیاری سەرچاوەیەكی تایبەتە بۆ میدیاكانی ئێران.
سوپای پاسداران ژمارەی کوژراوان پشتڕاست دەکاتەوە
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، حەوت لە ئەندامیان لە نێویاندا فەریق محەمەد ڕەزا زاهیدی و فەریق محەممەد هادی حاجی ڕەحیمی كوژران. زاهیدی تەمەن (63 ساڵ) فەرماندەی سوپای قودس بووە لە سووریا، لوبنان و فەڵەستین.
ئێران و ئیسرائیل دەچنە شەڕێکی ڕاستەوخۆ؟
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لە سووریا ئەنجامداون و بەشێوەیەکی سەرەکی ئامانجەکانی ئێران و حیزبوڵڵا بووە، لەوانە کۆگای چەک و تەقەمەنی.
ئیسرائیل بە دەگمەن ئەم هێرشانە پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە ڕووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە کە دژی ئیسرائیل دەجەنگن لە هەرشوێنێكی دوونیادا بێت.
ئێران هەمیشە گوتوویەتی نایەوێت شەڕێكی ناوچەیی لەگەڵ ئیسرائیلدا بكات، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ هاوكاری گرووپە چەكدارەكانی كردووە، لە لوبنان و عێراق و یەمەن و سووریاوە هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل و ئەمریكا.
ئەگەری شەڕ هەیە
هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن ئێران لە نزیكترین كاتتدا گورزی كەمەرشكێن لە ئیسرائیل دەدات، لەوانەشە ئەمریكا بەر ئەم هێرشە بكەوێت. پێشوەختەش ئیسرائیل و ئەمریكا بەتەواوەتی چاویان لە ئێران سووركردوەتەوە و پێیان گوتووە هیچ هەڵەیەك قبوڵ ناكەن، ئێران بۆ پاراستنی شكۆی خۆی وەڵامی دەبێت، ئەگەر وەڵامەكەش بەهێز بێت، ئەمریکا و ئیسرائیل وەڵام دەدەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






