کشتوکاڵی هەولێر؛ بەربەستی بازگەكان بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی ڕووەكیی هەرێمی كوردستان چارەسەر كراوە
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

چەند ئۆتۆمبێلێک کە بەرهەمی کشتوکاڵیی کوردستان بەرەو ناوچەکانی خوارووی عێراق دەگوازنەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، گرفتی تێپەڕبوونی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان لە بازگەكانی سەر بە حکومەتی عێراق تا ڕاددەیەك چارەسەر بووە و ئێستا ڕۆژانە 200 بارهەڵگر بەرهەمی ڕووەكی بەرەو پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە دەكرێت.
وێنە گەورەكە: هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕێككەوتن لەسەر لابردنی گرفت و بەربەستەكانی بەردەم هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەرەو شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە بازگەكان، ئێستا ڕۆژانە بەرهەم و كاڵاكان هەناردە دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر تایبەت بە ئاڤا وتی، ئێستا بەرهەمە ڕووەكییەكان بەشێوەیەكی ئاسایی لە بازگەكانەوە بەرەو ناوچەكانی دیكەی عێراق دەنێردرێت و ڕۆژانە 200 بارهەڵگر بەرهەمە جۆراوجۆرەكان هەناردە دەكرێت، بەڵام لە هەناردەكردنی بەرهەمی ئاژەڵی؛ گۆشتی مریشك و هێلكەی خواردن، هێشتا گرفت و ڕێگرییەكان بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، لە بازگەكان داوای ڕسومات و باج دەكەن بێ ئەوەی هیچ بنەمایەكی یاسایی هەبێت، یاخود بە ئەنقەست دەربازبوون لە بازگەكان درەنگ دەخەن، ئەمەش هەندێكجار زیان بە بەرهەمە ئاژەڵییەكان دەگەیێنێت.
باسی لەوەشكرد، سەرەڕای ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر لابردنی بەربەستەكانی بەردەم هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، بەڵام بازگەكان وەك پێویست پابەندی بڕیار و ڕێككەوتنەكان نین و بەردەوام گرفت بۆ ئەو بارهەڵگرانە دروست دەكەن كە هێلكە یاخود گۆشتی مریشك بەرەو پارێزگاكانی عێراق دەگوازنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






