لە هەشت مانگدا نزیکەی سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک لە هەولێر تۆمار کراون
- تەندروستی
- 11 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی 2024 نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمار کراون، لەو ڕێژەیەش نزیکەی 72%ـی دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەولێرن.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 10ـی هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە، لە سەرانسەری جیهاندا هەڵمەتەکە بەڕێوەدەچێت، لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێگەی کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانسەوە هۆشداریی و زانیاری بە هاووڵاتیان دەدرێت بە تایبەت ئافرەتان.
لێدوانی فەرمی: د. دڵۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی هۆشیاریی شێرپەنجە بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا هۆشیاری و زانیاریی بە هاووڵاتیان دەدرێت، تیمەکانمانیشمان بە درێژایی ئەو مانگە لە شار و شاروچکەکان ڕێنمایی و هۆشیاری بە خەڵک دەدەن، هاوکات سەنتەری تایبەت بۆ پشکینی پێشوەختە کراوەتەوە و پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لەلایەن 13 پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکە بکەن، حەوت پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی و شەش پزیشکی پسپۆڕی سۆنار، ڕۆژانە پشکنینی هاووڵاتیان دەکەن و چارەسەریان پێدەدەن.
زانیاریی زیاتر: د. دڵۆڤان محەممەد، دەڵێت، بەپێی ئەو ئامارەی لە نەخۆشخانەکمان تۆمار کراوە لە ساڵی 2024 نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمار کراوە، لەو ڕێژەیە نزیکەی 72%ـی دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەولێرن، ئەوانی دیکە خەڵکی پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقن، هاوکات لە هەشت مانگی ئەمساڵ دوو هەزار و 728 تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمار کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی هۆشیاریی و بەئاگابوونی پێشوەختەی هاووڵاتیان، وەزارەتی تەندروستیی کوردستان لە ڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، بەشی پاراستنی تەندروستی، لە دەرەوەی نەخۆشخانە پشکنین و سۆنار بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدەن کە دەیانەوێت لە دۆخی تەندروستی خۆیان دڵنیا بن.
باکگراوند: بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە ساڵی 2023دا لە كوردستان نۆ هەزار 911 تووشبووی شێرپەنجە تۆمار كراون، 55٪ـیان لە ڕەگەزی مێن و زۆرترینیان تەمەنیان لە نێوان 51 بۆ 60 ساڵی بووە، تووشبووانی شێرپەنجەی پارێزگاكانی تری عێراق 18.19%ـی نەخۆشانی شێرپەنجەی كوردستان پێكدەهێنن، بۆیە بەو ڕێژەوە لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2012ـوە تا ساڵی 2023، نزیکەی 81 هەزار و 62 نەخۆش تۆمار كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن





