شەقامێكی 60 مەتری لە هەولێر دروست دەكرێت؛ هەردوو شەقامی 120 و 150 بەیەكەوە دەبەستێتەوە
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

ساتی دانانی بەردی بناغەی شەقامەکە لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گرنگی ڕێگاوبان دانرا، ئەویش دروستكردنی شەقامێكی 60 مەترییە بە درێژی چوار هەزار و 800 مەتر كە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەكتری دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: كارزان هادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، شەقامەكە دەكەوێتە نێوان گوندی ئارام-1 و شاری ئاتكۆنز، درێژییەكەی چوار هەزار و 800 مەترە، جگە لە شەقامەكەش، سیستمی ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەردوو سایدی شەقامەكە دادەنرێت بە مەودای 15 كیلۆمەتر.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەكە لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی زیاتر لە 36 ملیار دینار لەلایەن كۆمپانیای (دۆیچ فلەوەر) جێبەجێ دەكرێت، ماوەی ساڵێك و سێ مانگ بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە دانراوە و، كوالێتی ستانداردی سەردەمیانە لەدروستكردنی لەبەرچاودەگیرێت و زیاتر لە 400 ئەندازیار و كرێكار و ئامێری جۆراوجۆر، لە پرۆژەكەدا كار دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، گرنگیی شەقامەكە لەوەدایە، فشار و جەنجاڵی لەسەر ئەو شەقامە سەرەكییانە كەم دەبێتەوە كە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەكتری دەبەستێتەوە، جگە لە سوودی بۆ گەڕەكەكانی دەوروبەری شەقامەكە، سوودی بۆ تێكڕای دانیشتووانی هەولێر دەبێت. لە ئاییندەشدا چەندین شەقامی نوێی هاوشێوە دروست دەكرێت.
بۆچی گرنگە: شەقامەكە جگە لەوەی هەردوو شەقامی خێرای 120 مەتری و 150 مەتری بەیەكتری دەبەستێتەوە، ئاسانكاری زۆر بۆ هاتووچۆی شۆفێران دەكات، بەوپێیەی فشار و جەنجاڵی لەسەر شەقامی سەرەكیی هەولێر- شەقڵاوە لەلایەك و شەقامی هەولێر-بەحركە لەلایەكی دیكەوە، كەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






