
دیمەنی کۆڕنیشی زاخۆ و پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی هەینییەوە کارەبای زاخۆ بووەتە 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی، تاوەکو پێنج ڕۆژی دیکەش بەشێوەیەکی ئەزموونی لەژێر تاقیکردنەوە دەبێت، تاوەکو کێشەکانی دیاری بکرێت.
وێنە گەورەکە: تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەکانی لە زاخۆ تەواو کردووە، ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری وەک ئەزموونی لە سەنتەری قەزای زاخۆ دەستیپێکردووە، لە دوێنێوە تا ئێستا هیچ گرفتێک ڕووی نەداوە، تەنیا لە چەند شوێنێک بۆ ماوەی سێ خولەک کارەبا بڕاوە و دواتر کێشەکە چارەسەر کرا، کارەبای زاخۆ تاوەکو پێنج ڕۆژی دیکەش بەشێوەی ئەزموونی دەبێت تاوەکو کێشە و گرفتەکانی دیاری بکرێت و چارەسەری دیاری بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: جاسم محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە زاخۆ ڕایگەیاند: لەدوای کاتژمێر 12ـی نێوەڕۆی هەینی کارەبای زاخۆ بووەتە 24 کاتژمێری و مۆلیدەکان کوژاونەتەوە، بڕیاربوو تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە بەشێوەی ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی جێبەجێ بکرێت، بەڵام دواتر کرایە پێنج ڕۆژ ئەگەر کێشەی نەبێت پڕۆژەکە بە فەرمی ڕادەگەێنرێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر بەهۆی دەنگ و دووکەڵی مۆلیدەکانەوە خەڵک بێزار ببوون، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و هاووڵاتییان بە ئاسوودەی و کارەبایەکی پاک سوودمەند بوونە لە پڕۆژەی ڕووناکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نزیکەی 80 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن، کە بریتین لە ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان، بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ڕوونکای هەموو شوێنە بازرگانییەکان و بازاڕەکانیش بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






