
لۆگۆی پارتی لە دیموکراتی کوردستان لە یاریگەی زاخۆ
ئاڤا نیوز
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ حیزب و لایەنێكی دیكە كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە، بەرپرسی لقی (8)ـی پارتی لە زاخۆ وەڵامی ئەو حاڵەتە دەگمەنە دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی (هەشت)ـی پارتی لە زاخۆ، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، خەڵكی زاخۆ لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی پرۆژە و گەیاندنی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی دەرفەتی كار و ئاوەدانكردنەوە، دەنگ دەدات؛ بۆ هەموو لایەنەكانی دیكەش یەكلا بۆتەوە كە جگە لە پارتی، هیچ حیزب و لایەنێكی لە زاخۆ سەركەوتوو نابێت بۆیە هیچ كاندیدیان نییە.
بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دڵنیایی دا لەوەی، متمانەی تەواویان بە كاندیدەكانیان هەیە كە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربچن.
لەلایەكی دیكەوە: ئۆرەیی باس لەوەش دەكات، جگە لەو پرۆژە ستراتیژی و گەورانەی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ كراون، سوپڕایزی دیكەشیان بۆ دەڤەری پردی دەلال هەیە؛ لە بوارەكانی ڕەخساندنی دەرفەتی كار، برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزار.
هەر ئەمڕۆش بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیێنرا، پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتە ئیدارەكە. هەموو ئەو گەشەسەندن و پێشكەوتنەی لە ئیدارەی زاخۆ كراون، وایكردووە، هاونیشتمانیانی ئەو سنوورە لەو هەڵبژاردنە بە گڕوتینی زیاترەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان سەربخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی لە ئیدارەی زاخۆ چوار كاندیدی هەیە؛ سێ پیاو و یەك خانم، دیاریكردنی كاندیدەكان لەسەر بنەمای زمانزانی، شارەزابوون لە یاسا، بوێری و ڕاستگۆیی، داكۆكیكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافەكانی خەڵكی كوردستان، دیاریكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






