گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان – سلێمانی، لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی کردنی پڕۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان – سلێمانی، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکان، کە بەهۆیەوە کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی بۆ 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمڕۆ یەکشەممە گرێبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان – سلێمانی واژۆ دەکرێت، دوای هەفتەیەک شوێنی پرۆژەکە ڕادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات و دەست بەجێبەجێ کردنی پرۆژەکە بکات.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، بەگشتی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا دابین دەکات، ئەوەی لەم قۆناغەدا جێبەجێ دەکرێت لە هەر کاتژمێرێکدا 10 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابیندەکات، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوژمەی پرۆژەکە لە 398 ملیۆن و 486 هەزار دۆلارەوە بۆ 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار زیاد کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر دادەنێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کوردستان کەنیسەی ئوم ئەلنووری لە عەنکاوە دەکاتەوە