
کارکردن لە بەنداوی دوین
ئاڤا نیوز
کارکردن لە بەنداوی دوین بەردەوامە و تا ئێستا لە 15%ـی کارەکانی بەنداوەکە جێبەجێ کراون.
وێنە گەورەکە: لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو داوە و ژمارەیەک پۆند و بەنداوی دروست کردووە، ژمارەیەکیش لە باری جێبەجێکردنن.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەنداوی دوین بە ئاڤا میدیای گوت: کارکردن لە بەنداوی دوین بەبێ هیچ کێشەیەک بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 15%ی کارکردن تەواو کراون.
زانیاریی زیاتر: بەنداوی دوین، بە شێوازی كۆنكرێتیی ئاڕ سی سی دروست دەكرێت، 75 مەتر بەرز و 320 مەتر درێژ دەبێت، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەترسێجا ئاوی دەبێت.
بۆچی گرنگە: تەواوکردنی ئەم بەنداوە گرنگی زۆری دەبێت بۆ بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ لەو سنوورە، لەهەمان کاتیشدا کاریگەریی لەسەر زیاترکردنی جووڵەی گەشتیاری دەبێت، چونکە دوین شوێنەواری مێژوویی کۆنی لێیە و سرووشتێکی جوانی هەیە.
ئەمەش بزانە: ناوچەی شوێنەواریی دوین، 40 كیلۆمەتر لە باكووری شاری ههولێرەوە دوورە، دەكەوێتە سەر دهربهندی كۆڕێ؛ مێژووی قهڵای دوین دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەیەمی زایینی.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 16-9-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوینی لە پارێزگای هەولێر دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر دادەنێت
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە