بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

دیمەنێکی بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەست پێدەکاتەوە و وابڕیارە لە ماوەی کەمترە لە 10 مانگ تەواو بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان لە ساڵی 2014ەوە دەست بە دروستكردنی كرا، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە لە ساڵی 2019 كاركردن تیایدا وەستا، 15/7/2025 بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی پرۆژەکە و تەواو کردنی درا.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: گوژمەی یەکەمی پارە بە بەڵێندەر دراوە، کارەکانی خاوێن کردنەوە خۆڕێکخستنەوەی دەست پێکردووە، هەندێک ئامێری میکانیکی و کارەبایی گواستراونەتەوە سەر پرۆژەکە، وابڕیارە لە ماوەی نۆ بۆ 10 مانگی داهاتوودا پرۆژەکە تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە یەکەی پاککردنەوەی لەخۆدەگرێت و توانای بەرهەمهێنانی هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێنی هەیە لە کاتژمێرێکدا، دەتوانرێت لە داهاتوو 500 مەترسێجای دیکە لە تواناکەی بەرز بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە كێشەی كەمئاوی و خراپی کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە دەربەندیخان چارەسەر دەکرێت و 75 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






